25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌مێکدا دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو له ڤیه‌ننا ده‌بێت بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا له‌و ئاپارتمانه‌ی دانوستاندنی تیادا ده‌کرا تێرۆر ده‌کرێت
جه‌عفه‌ری حامیدی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت 25 ساڵ به‌سه‌ر کوژرانی دکتۆر قاسملودا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێشتاش ئه‌و بۆشاییه‌ی له دوای خۆی جێیهێشتووه پڕ نه‌کراوه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی دراویشن.
به‌ڕێز حامیدی که ماوه‌ی 15 ساڵ له نزیکی دکتۆر قاسملو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه و ڕاسته‌وخۆ کاری له‌گه‌ڵدا کردووه ده‌ڵێت دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو بریتی بوو له کۆمه‌ڵێک بیروباوه‌ڕ و کۆمه‌ڵێک دید و بۆچوون و کۆمه‌ڵێک لێزانینی سیاسی و دیپلۆماتی بووه که له یه‌ک مرۆڤدا کۆبووبووه‌وه، به‌و مانایه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت دکتۆر قاسملو ته‌نها یه‌ک که‌س بوو به‌ڵام بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی زۆر گشتگیر تر بوو له‌وه‌ی له که‌سێکی ئاسایی‌دا کۆببێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حامیدی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا 25 ساڵ پاش تێرۆر کردنی دکتۆر قاسملو ئه‌رکێکی ڕوون و ئاشکرا له‌سه‌ر هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حیزبی دیموکراته (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وه حیزبی دیموکراتی کوردستان) وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌رکی یه‌کگرتنه‌وه و ئه‌رکی تێکه‌ڵبوونه‌وه و ئه‌رکی داڕشتنه‌وه‌ی حیزبێکی دیموکراتی نوێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی بۆچوونه‌کانی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو.
هه‌ر له‌م وتووێژه‌دا جه‌عفه‌ری حامیدی باسیش له هه‌ندێک زانیاری نوێ ده‌کات له ژیانی سیاسی دکتۆر قاسملودا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: