له‌گه‌ڵ گه‌رم و گوڕی باس و خواس له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ڵام هێشتا هاوڕاییه‌ک و دیدێکی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کاندا نییه له‌سه‌ر دۆسێی جیابوونه‌وه له عێراق یان سه‌ربه‌خۆیی.
کامیار سابیر، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر هاوڕایه و ده‌ڵێت گه‌ر له ڕوانگه‌ی هزری و سیاسیه‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌لاهه‌لا بوونه بکرێت به‌شی یه‌که‌می به‌رپرسیارێتیه‌که ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رگه‌ردانی و نه‌بوونی ڕوانینه له ناسیۆنالیزمی کوردی‌دا و ده‌شڵێت له‌سه‌ر زه‌مینیش هۆکاری نه‌بوونی دیدێکی هاوبه‌ش بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو کورددا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا.
به‌ڕێز سابیر ده‌ڵێت ده‌ستخۆشی له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات بۆ ئه‌و داوایه‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کردووه بۆ ڕیفراندۆم و په‌نابردنه به‌ر ڕیفراندۆم، به‌ڵام ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاران خۆیان هاتوونه‌ته قسه و نازانن ئایا ئه‌و رێفراندۆمه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرێت یان ڕیفراندۆمه له‌سه‌ر ناوچه دابڕێندراوه‌کان.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کامیار سابیر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: