دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌رچه‌نده ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانیش ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان بوون .
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت 228 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له سه‌رجه‌م 328 ئه‌ندام ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بوون و ئه‌وانه‌ی نه‌شهاتبوون نه‌یانتوانیبوو له کاتی کۆبوونه‌وه‌که‌دا بگه‌ن نه‌ک بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردبێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هۆکاری سه‌ره‌کی دواخستنی دانیشتنه‌که‌ش ئه‌وه بوو که لایه‌نه‌کان نه‌گه‌یشتبوونه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر دیاریکردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌شی.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان له په‌رله‌مان هاوڕان له‌سه‌ر کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌ڵێت له‌ڕێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه زانیویانه که (خه‌سره‌و گۆران) کاندیدی پارتیه بۆ ئه‌و پۆسته و ده‌نا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ لایه‌نێکیان ئاگادار نه‌کردۆته‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت مه‌کته‌ب سیاسی حیزبه‌کانیشیان ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: