نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق گوناهبارکرد به‌وه‌ی داڵده‌ی توندڕه‌وانی سوننه‌ی داوه به تایبه‌تی که‌سانی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش).
هاوکات له شـاری حلـله له باشوری به‌غدا ته‌رمی 50 که‌س دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک لێک‌ده‌درێته‌وه که عێراق به‌ره‌و سـاڵانی 2006 و 2007 ی خۆی ده‌ڕوات بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئاینزایی.
به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ژماره‌یه‌ک پـرسیاری له‌م باره‌یه‌وه له گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا کرد.
گۆران تۆفیق ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و لایه‌نگرانی هه‌رێمی کوردسـتان تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک سه‌رکرده‌ی سوننه ڕۆژانه له هه‌ولێره‌وه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن لێـدوان له دژی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ده‌ن.