وتووێژ و قسه و باس له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کورد گه‌رم و گوڕه وێڕای جیاوازیه‌کانی ڕوانینی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
هیوا عوسمان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت پێده‌چێت قورس بێت بگوترێت به‌م زووانه ده‌وڵه‌تێکی کوردی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت له ڕوانگه‌ی یاسایی و ده‌ستوریشه‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه جگه له هۆکاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ناوچه‌ییه‌که‌ش که تا ئێستا دراوسێکانی هه‌رێم باسیان له پشتگیریکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی نه‌کردووه.
هیوا عوسمان باسیش له‌وه ده‌کات له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێکدا ڕووبه‌ری هه‌رێمی کوردستان بووه نزیکه‌ی دوو هێنده، ژماره‌ی دانیشتوان زیادی کرد، به‌لام له هه‌مان ده‌مدا ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌یری دامه‌زراوه سیاسیه‌کان و یاساییه‌کانی هه‌رێم بکرێت که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن هیچ نوینه‌رێکی خه‌لکی ناوجه دابڕێندراوه‌کانیان تیادا نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هیوا عوسمان ده‌شڵێت بۆ به‌شداری خه‌ڵکی ئه‌وناوچانه‌ی پێشتر له هه‌رێمی کوردستان دابڕێندرابوون له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌وا پێویست به هه‌ڵبژاردن ده‌کات و ئه‌وجاش پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: