نه‌ک هه‌ر ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ش جه‌خت ده‌کرێته‌وه له‌وه‌ی یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی شکسته ئاسایشیه‌کانی عیراق ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێرانه له‌و وڵاته‌دا.
چۆن ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی له عێراقدا ڕاده‌گیرێت یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م بکرێته‌وه؟
ئارام موده‌ڕیسی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت پێکهێنانی سیسته‌مێکی ناوه‌ندی به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسی و ئایینی و ئایینزاییه‌کانی عێراق و نه‌مانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر له ده‌سه‌ڵاتدا و هه‌روه‌هاش دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به جۆرێک له جۆره‌کان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و جێبه‌جێکه‌ری کارنامه‌کانی کۆماری ئیسلامین یه‌کێکه له‌و ڕێگه‌یانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی نه‌ک هه‌ر ئێران به‌ڵکو وڵاتانی تری وه‌ک تورکیا و وڵاتی تری ناوچه‌که‌ش له عێراقدا که‌م ده‌کاته‌وه.
به‌ڕێز موده‌ڕیسی ده‌شڵێت، به‌ڵێ له‌ناو جه‌مسه‌ره‌کانی ئێران‌دا جیاوازی ڕوانین هه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی عێراقدا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت جیاوازیه‌که تا ئه‌و شوێنه‌یه که به هێڵی سوری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران له عێراقدا ناودێری ده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ ئارام موده‌ڕیسی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: