له عێراق ناکۆکیه‌کی به‌رچاو هه‌یه له‌ناو ماڵی شیعه‌دا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری بۆ نوری ئه‌لمالیکی.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و ده‌سته زۆره‌ی نوری ئه‌لمالیکی هه‌یه‌تی له‌ناو هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراقدا، نیگه‌رانیه‌کی له‌ناو شیعه‌کاندا هێناوه‌ته ئاراوه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو فشار بخه‌نه سه‌ری و ڕێی لێ بگیرێت له‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی وه‌ربگرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه وه‌ک هه‌ندێک لایه‌نی شیعه ده‌ڵێن بۆشاییه‌کی ئاسایشی دروست بێت و به‌غداش بکه‌وێته ده‌ست داعش و هێزه توندڕه‌وه سوننه‌کانی تره‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق به گشتی له ده‌مێکدا پۆسته سه‌ره‌کیه‌کان یه‌کلا نه‌بوونه‌ته‌وه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ململانێی شیعه و سوننه له عێراقدا گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌که‌ن و ڕه‌وشی عێراقی به‌ره‌و نادیار بردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: