سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و چه‌کدارانی سه‌ر به مه‌لای شیعه مه‌حمود سه‌رخی ئه‌لحه‌سه‌نی له شـاری که‌ربه‌لا به لایه‌نی که‌م 45 که‌س کوژراون.
ئه‌فسه‌رێـکی هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شایه‌تحاڵێـک ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزیان گوت پـێـکدادانه‌که به‌وه ده‌سـتیپـێـکرد که شه‌وی سێشه‌ممه هێزێـکی پـۆلیس و له‌شـکر هه‌وڵی ده‌سـتگیرکردنی مه‌حمود سه‌رخی‌یان دا و له ئاکامدا 3 که‌س له هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژران و نزیکه‌ی 14 که‌سی دیکه برینداربوون.
پاشـان هێزه‌کانی حکومه‌ت ماوه‌ی 2 کاژمێریان دایه چه‌کدارانی سه‌رخی تاوه‌کو چه‌که‌کانیان دابنێن، به‌ڵام ڕه‌تیانکرده‌وه و که‌وتنه ته‌قه‌کردن له هێزه‌کانی ئاسایش و شه‌ڕه‌که فراوانتربوو.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رخی له دژی فه‌تواکه‌ی عه‌لی سـیستانی‌یه و ده‌ڵێت نابێت چه‌ک به گوته‌ی خۆی له دژی سوننه‌کان هه‌ڵبگرن.