ڕێـکخراوی چاو‌دێر مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch داوای کردووه کۆمه‌ڵه‌ی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) 133 خوێندکاری کورد ئازادبکه‌ن که زیاتر له مانگێـکه له باکوری سوریا ده‌ستبه‌سه‌ریان کردوون.
ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت 153 خوێندکاربوون که ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 14 سـاڵه و زۆربه‌یان خه‌ڵـکی شـارۆچکه‌ی کۆبانین، له 29 ی مانگی پـێـنجه‌وه ده‌سـتگیرکراون، کاتێـک له تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی سـاڵی خوێندن له شـاری حه‌له‌ب ده‌گه‌ڕانه‌وه.
پـێـنج له‌و خۆێندکارانه له ده‌سـتیان هه‌ڵاتوون و 15 شیان له 28 ی مانگی شه‌شدا ئازادکراون که پـێده‌چێت له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی 3 له ئه‌ندامانی داعش بووبێت ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن هێزه کوردیـیه‌کانه‌وه پـێشـتر ده‌سـتگیرکرابوون.
دوو له‌و خوێندکارانه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان گوتووه چه‌کداره‌کانی داعش ناچاریان کردوون وانه‌ی جیهادی وه‌ربگرن، یه‌ک له‌و خوێندکارانه گوتویه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌گوێی چه‌کداره‌کانی داعشیان نه‌کردووه لـێـیان‌دراوه.
حسێن محه‌مه‌د عه‌لی گه‌وره به‌رپـرسی خوێندن له کۆبانی به HRW گوتووه ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی له شـارۆچکه‌که‌ی به‌ره‌و حه‌له‌ب ڕۆیشـتبوون بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ری سـاڵ زیاتر له هه‌زار خوێندکاربوون که ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 18 سـاڵ بووه. گوتوشیه‌تی له‌گه‌ڵ مامۆستاکانیان به چه‌ند کاروانێـک پاس ڕۆیشـتبوون، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه کاروانی یه‌که‌م که خوێندکاری پـۆلی نۆ بوون له شـارۆچکه‌ی مه‌نبجی ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕاگیراوه و خوێندکارانی کوڕ و کچیان جیاکردووه‌ته‌وه و کوڕه‌کانیان ده‌سـتگیرکردووه و کچه‌کانیان به شۆفێره‌کانه‌وه گه‌ڕانووه‌ته‌وه که ژماره‌یان نزیکه‌ی 100 کچ بوون.
یه‌ک له‌و خوێندکارانه‌ی هه‌ڵاتووه، گوتویه‌تی ڕۆژانه نزیکه‌ی 10 خوێندکاریان لێـیان ده‌درا و هه‌روه‌ها ڤیدیۆشیان نیشـان داون که چۆن خه‌ڵـکیان له عێراق سه‌ربڕیوه.
ڕێدور خه‌لیل گوته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراسـتنی گه‌ل له‌م باره‌یه‌وه گوتویه‌تی داعش ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ده‌سـتگیرکراویان ئازادبکه‌ین له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی ئه‌و منداڵانه.