پاکستان ده‌ست به هێڕشێکی زه‌مینی ده‌کات بۆ سه‌ر تالیبانه‌کان
له‌شکه‌ری پاکستانی ده‌ڵێت ده‌ست به هێڕشێکی زه‌مینی کردووه بۆ سه‌ر بنکه‌ی به هێزی تالیبانه‌کان نزدیک به سنووری ئه‌فغانستان پاش چۆڵکردنی ناوچه‌که له نزیکه‌ی نێۆ میلیۆن که‌س له دانیشتوانی و دوو هه‌فته له بۆمبارانی ئاسمانی.
له‌شکه‌ر له رۆژی دووشه‌ممه ووتی ئه‌وان له میران شاه بنکه‌ی سه‌ره‌کی له باکۆری وه‌زیرستان ده‌ستیان به پشکنێنی ماڵ به ماڵ کردوون له‌گه‌ران به دووای گروپه‌کانی میلیشیاکاندا که له هه‌ردوو به‌ری پاکستان و ئه‌فغانستان چالاکن. له‌شکه‌ر ده‌ڵێت له ده‌سپێکی چوونه پێشه‌وه‌ی هێڕشه زه‌مینیه‌که نزیکه‌ی 15 له میلیشیاکاندا کوژراوون.
له‌شکه‌ر ده‌ڵێت له ده‌ستپێکی هێڕشه ئاسمانیه‌کاندا له 15/6 فه‌ره‌تر له 330 تیرۆریستی گۆمانلێکراوو کوژراوون. له‌شکه‌ر ده‌شڵێت له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و کرداره له‌شکه‌ریانه‌دا نزیکه‌ی نێۆ میلیۆن که‌س که به زۆری ژن و منداڵن ناوچه‌که‌یان به‌ره‌و شوێنێکی ئاسایش به جێ هێشتوون.
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له هه‌فته‌ی رابوردوو راێگه‌یاند له یارمه‌تی دانی 8 میلیۆن دۆلاری تر بۆ حکومه‌تی پاکستانی بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی خواردن و که‌ره‌سته‌ی پێویستی تر بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ناوخۆێ وڵاته‌که‌دا راگوێزراوه‌کان .