یه‌کێیتی ئه‌وروپا و سزای نوێ به سه‌ر روسیا
رێبه‌رانی ئۆکرانیا، روسیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا نیازیان هه‌یه جارێکی تر ئه‌مرۆ کۆ ببنه‌وه له ده‌مێکدا کاتی کۆتایی بۆ هه‌ردوو ئاگر به‌س له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا و بۆ روسیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆێ له سزای یه‌کێیتی ئه‌وروپا لا بدات به‌سه‌ر ده‌چێت .
سه‌رۆکی ئۆکرانئ پێترۆ پۆرۆشینکۆ ووتی پاش ئه‌وه‌ی رێبه‌ران له رۆژی یه‌کشه‌ممه له کۆنفرانسێکی چوارانه‌ی ته‌لیفۆنیدا به‌شداریان کرد ووتی ئه‌و ئاگر به‌سه‌ی ئه‌و له 20/6 راێگه‌یاند به‌لای که‌م تا شه‌وی دووشه‌مه درێژه‌ی هه‌یه.
یه‌کێیتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی سزای زۆرتر ده‌دات دژ به روسیا ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆێ به کار نه‌هێنێت بۆ سه‌ر جیاخوازه‌کانی سه‌ر به روسیا له ئۆکرانیا.
ئۆفیسی سه‌رۆکی فه‌ره‌نساوی فرانسوا هۆلاند ووتی رێبه‌ران به سه‌رۆکی روسی ڤلادمێر پۆتنیان ووت به هێوان تا رۆژی دووشه‌مه به سه‌ر ئه‌نجامێک بگه‌ن.