له تۆپبارانه‌کانی ئه‌دلب 14 که‌س کوژراوون
میدیاکانی ده‌وله‌تی سوری راده‌گه‌ێنن له سه‌ر ئه‌نجامی تۆپبارانێکی خه‌ست بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌ت له شاری ئه‌دلب 14 که‌س کوژراوون.
ئاژانسی په‌یام نووچه‌ی سا‌نا ووتی له رۆژی دووشه‌ممه چه‌ندین شوێن له شاری ئه‌دلب له ژێر تۆپباراندا بوه له نێوانیان بازار و شوێنی دانیشتووان. ته‌لفزیۆنی ده‌وڵه‌تی ووتی به‌لای که‌م 50 که‌س له هێڕشه‌کاندا بریندار بوونه.
پاێته‌ختی ئوستانه‌که هه‌ر له ده‌می ده‌ستپێکردنی شه‌ری سوریادا له مانگی 3/2011 له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د بوه.
ده‌مه و ده‌ست که‌س خۆێ له هێڕشه‌کاندا به‌رپرسیار نه‌زانیوه.
ته‌لفزیونی ده‌وڵه‌تی ووتی تیرۆریسته‌کان به‌رپرسیارن که تیرمێکه حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌رهه‌ڵداوه‌کان به کاری دێنێت.
هه‌ر وه‌ها له رۆژی دووشه‌ممه پێکدادان و شه‌ری سه‌خت راگه‌ێندراوه له نێوان گروپه جیاوازه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان و تیرۆریستانی ده‌وله‌تی عێراق و بلاد الشام – داعش بۆ کۆنترۆلکردنی خاڵی په‌رینه‌وه‌ی سنووری ئه‌لبو که‌مال له نێوان عێراق و سوریا.