هێشتاش پێناچێت جه‌مسه‌ره‌کان له کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان یه‌لایی کردبێته‌وه له دۆسێی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ری هێشتنه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق له پۆسته‌که‌یدا.
تاهیر خالیدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت یه‌کلابوونه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌کان له ئێران له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریی به نوری ئه‌لمالیکی که‌وتۆته سه‌ر یه‌کلابوونه‌وه‌ی شیعه‌کانی عێراق که ئایا چه‌ندێک کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به مالیکی قایلن و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت که‌وتوشه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا چه‌ند ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له وڵاته‌که‌دا به‌و دانه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات به مالیکی قایل ده‌بێت.
به‌ڕێز تاهیری ده‌شڵێت بۆ ئێرانیه‌کانیش ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه ئایا کێ شوێنی مالیکی ده‌گرێته‌وه و چه‌ندێک له به‌ره‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامیه‌وه نزیکه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، تاهیر خالیدی ئاماژه‌ش به ئامانجه‌کانی ئێران ده‌کات له په‌یوه‌ندی به کورد و به‌غداوه و ده‌ڵێت ئامانجی یه‌که‌می تاران ئه‌وه‌یه کورد بکاته پشتیوانێک بۆ فه‌رمانڕه‌وایی شیعه و ئامانجی دووهه‌میشی ئه‌وه‌یه کورد له عێراق بێده‌سه‌ڵات و پاشکۆ بێت و سه‌ره‌وه‌ری کورد به ده‌ستی خۆی نه‌بێت له‌سه‌ر خاکی خۆی.
"کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یه هه‌موو فڕوفێڵێک بکات و هه‌موو په‌یمانێکیش بدات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز کۆماری ئیسلامی به‌وه قایل نابێت کورد کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی ئێستا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بکات یانیش کورد له هه‌ردوو باری ئابوری و سیاسی‌دا به‌هێز بێت" تاهیر خالیدی ده‌ڵێت.
زانیاری زیئاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: