میدیای ده‌وڵه‌ت له چین ڕاده‌گه‌ێنێت زیاتر له هه‌زار و دووسه‌د کارمه‌ندی چینی که له شاری سامه‌ڕای باکوری عێراق گیریان خواردبوو ده‌رباز بوون و چوون بۆ به‌غدا.
ئاژانسی فه‌رمی شینوا ده‌ڵێت چینییه‌کان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته ئۆتێلێک له به‌غدا و له‌شکری عێراقیش ئاسایشی بۆ دابین کردوون.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه ئه‌و کارمه‌ندانه بۆ کۆمپانیایه‌کی ئه‌ندازیاری چینی له سازگه‌یه‌کی وزه‌ی سامه‌ڕا کاریان ده‌کرد، نزیک ئه‌و شوێنه‌ی که هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ڕی دژ به چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه نه‌کراوه چۆن ڕزگاریان بووه‌و کێ ده‌ربازی کردوون به‌ڵام گوتراوه 45 که‌سیان به هه‌لی کۆپته‌ر ده‌رچوون و ئه‌وانی تر به دوو گروپی جیاواز به پاس ده‌رکراون.
زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی چینی له عێراق کار ده‌که‌ن.