ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی داواده‌کات قه‌واره سیاسیـیه‌کانی وڵات ڕێبکه‌ون له‌سه‌ر ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆک وه‌زیر به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی نوێی وڵات کۆبـبێته‌وه.
شێخ عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لکه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری سیستانی ئه‌مڕۆ له وتاری هه‌ینیدا له که‌ربه‌لا گوتی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بڕیاری سـازکردنی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی دا، پـێویسته هه‌موو قه‌واره سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر هه‌رسێ سهرۆکایهتیـیهکه ڕێکبکه‌ون به‌ر له دانیشـتنه‌که. گوتیشی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پـۆستانه ڕێگه‌چاره‌یه‌ک ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌و ڕێکه‌وتنه سیاسیه‌ی هه‌موو لایه‌ک ده‌یخوازن.
که‌ربه‌لائی له وتاره‌که‌یدا هۆشداریشیدا له مه‌ترسی دابه‌شبوونی عێراق و به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان کرد و گوتی سه‌رۆکی ئیسرائیل به ئاشـکرا لایه‌نگری خۆی بۆ ئه‌و دابه‌شبوونه ڕاگه‌یاندووه.