مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق که تایبه‌ته به چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، جێبه‌جێکرا و چیتر باسی ناکه‌ینه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ویلیەم هەیگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، سه‌رۆکی هه‌رێم گوتی بۆ 10 سـاڵ بوو چاوه‌ڕێیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان به‌پـێی مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ربکه‌ن، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بووه.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌و ناوچانه هێزی حکومه‌تی ناوه‌ندی هه‌بوون، به‌ڵام کشـانه‌وه و ناوچه‌کانیان جێهێشت، بۆیه ده‌بوایه هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه بچنه ئه‌و ناوچانه و پارێزگاریـیان لێبکه‌ن و نه‌هێڵن بکه‌ونه ژێر ده‌سـتی تێرۆرسـتانه‌وه.
دواتر گوتی سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌م مادده‌یه جێبهجێـکرا و کۆتایی پـێهات و چیتر له‌سه‌ری قسه ناکه‌ن.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.