گفتوگۆکان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی له نێوان کورد و سوننه و شیعه‌دا له عێراق ده‌سـتیپـێـکرد.
ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش هه‌وڵه‌که به کوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستوردا ناودێرده‌کات. پارێزگاری به‌غداش ئۆباڵی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێسـتای وڵاته‌که‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی نوری ئه‌لمالیکی و حوکمڕانیـیه‌که‌شی به شـکسـتخواردوو ناوده‌بات.
عه‌لی تمێمی پارێزگاری به‌غدا داوا له مالیکی ده‌کات ده‌سـت له‌کاربکشێنێته‌وه و بارودۆخی ئه‌منیش به کۆتایی‌هاتنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.