ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی لیبیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه رایگه‌یاند که یه‌کێک له هه‌ره ناودارترین چالاکوانی ژن له شاری نائارامی بنغازی له خورهه‌ڵاتی لیبیا کوژراوه، دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی لیبیا لانا رایگه‌یاند که خانم سه‌لوا بوقێعیس له دره‌نگانێکی شه‌وی چوارشه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه سه‌ری له نێو ماڵه‌که‌یدا گولـله‌یان به سه‌ریه‌وه ناوه. هێرشه‌که پاش چه‌ند کاژمێرێک بوو له‌وه‌ی خانم سه‌لوا ده‌نگدانی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی لیبیادا دابوو.
خانم سه‌لوا پارێزه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ بوو ، هه‌روه‌ها له ڕاپه‌رێنی ساڵی 2011 ئه‌وه‌ی له دژی موعه‌مه‌ر قه‌زافی دکتاتۆر ، ئه‌م خانمه له ڕیزی پـێشه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپه‌رینه بوو، هاوکات خانم سه‌لوا، یه‌کێک بوو له‌و چالاکوانه ناودارانه‌ی به ئاشکرا ڕه‌خنه‌ی له ملیتانه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان ده‌گرت ، ئه‌وانه‌ی له دوای نه‌مانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیه‌وه له لیبیادا کاری توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جێی ئاماژه‌یه هه‌رچه‌نده ناسنامه‌ی بکوژه‌کان ده‌ستبه‌جێ نه‌زانراوه، به‌ڵام ئۆباڵی ئه‌م جۆره کارانه ده‌خرێته ئه‌ستۆی ملیتانانی ئیسلامی توندڕه‌وه‌وه.