سه‌رۆکایه‌تی عێراق داوای له ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان کردووه یه‌که‌م دانیشتنی خۆیان سـازبکه‌ن.
خزر ئه‌لخوزاعی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق که له ئێسـتادا هه‌ڵده‌سـتێت به جێبه‌جێـکردنی کاره‌کانی سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڕیارێـکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌رکرد و تیایدا داوای له هه‌ر 328 ئه‌ندامه نوێـیه‌که‌ی په‌رله‌مان کرد ڕۆژی سێشه‌ممه کۆبـبنه‌وه.
به‌پـێی ده‌سـتور هه‌نگاوی دوای ئه‌مه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی ده‌بێت. پاشـان ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سه‌رۆکی نوێی وڵات له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
دواتر سه‌رۆکی نوێ داوا له گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌کات کاندیدی خۆیان بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری ده‌ستنیشـان بکه‌ن تاوه‌کو ڕایسپـێرێت حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.