حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پـرۆژه بڕیارێـکی پـێشـنیارکردووه به مه‌به‌سـتی به‌ره‌و پـێشبردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی کورددا.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه، واته چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌ردۆغان خۆی بۆ کاندید بکات، حکومه‌تی تورکیا ئه‌م پـرۆژه بڕیاره‌ی پـێشنیارکردووه.
چاودێران ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ها بکات به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ده‌نگی کورده‌کان به‌ده‌سـتبهێنت.
پـرۆژه بڕیاره‌که داوا ده‌کات حکومه‌ت هه‌موو ڕێوشـوێنێـکی پـێویست بگرێته‌به‌ر که پـێی وابێت گرنگه بۆ به‌ره‌وپـێشبردنی وتووێژه‌کانی ئاشـتی، له‌وانه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ڕێ خۆش ده‌که‌ن بۆ ده‌رکردنی لێبوردن بۆ ئه‌و چه‌کداره کوردانه‌ی چه‌که‌کانیان داده‌نێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سـاڵی ڕابردووه‌وه پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا، به‌ڵام له‌م دوایـیانه ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی تورکیا هه‌یه، ده‌ڵێت به‌ڵێنه‌کانی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته نه‌بردووه‌ته سه‌ر.