هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان کردووه به‌وه‌ی هه‌روادێ و ژماره‌ی گه‌نجانی کورد له نێو ڕێکخراوی داعشدا ڕوو له زیادبوونه و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی که‌م له لاوان چوونه‌ته ناو داعشه‌وه.
بۆ گه‌نجی کورد ده‌چێته ناو ڕێکخراوێکی وه‌ک داعشه‌وه که به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر کراوه؟
دکتۆر جوتیار عادل، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وه ڕۆڵی حکومه‌ت( له سه‌رده‌می دوو حکومه‌تیدا و شه‌ڕی ناوخۆ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری) و لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌و سه‌روه‌خته‌دا و هه‌روه‌هاش گه‌شه‌کردنی پارتیه ئیسلامیه‌کان، به‌تایبه‌تی پاش دروستبوونی ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌هاش ئه‌نسارولئیسلام له ناوچه‌کانی ته‌وێڵه و بیاره و له هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مانه هۆکار بوون له پشت گه‌شه‌کردنی بیری توندڕه‌ویی له نێو ئیسلامیه‌کاندا.
دکتۆر جوتیار ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش به‌رپرسێتی ئه‌م دیارده‌یه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ به تایبه‌تی له نه‌بوونی چاودێری و ڕێگه‌دان به وتارخوێنه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی وه‌ک ده‌ڵێت پێشتر هه‌ندێک له وتارخوێنه‌کان له مزگه‌وته‌کانه‌وه هانی گه‌نجه‌کانیان ده‌دا بۆ چوونه سوریا به مه‌به‌ستی جیهادکردن و ده‌شڵێت وه‌ک زانیاریه‌کان ئاماژه‌یان پێکردووه مزگه‌وته‌کانیان کردبووه پێگه‌یه‌ک بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و گه‌نجانه و ناردنیان بۆ جیهادکردن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: