جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا له‌وه‌ی ئه‌نجامدانی کرداری له‌شـکری نوێ له عێراق ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی زیادبوونی دابه‌شبوونی تایفی.
جان کێری ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی سوریا کرد که کرانه سه‌ر ناوچه سنووریـیه‌کانی ڕۆژئاوای عێراق و هه‌روه‌ها بوونی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئێرانی به‌سه‌ر ئاسـمانی عێراقدا. گوتی پـێویسته به‌غدا هه‌نگاوی پـێویست بنێت بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌وه‌ی له‌شـکری عێراق ده‌توانێت به‌گری له وڵات بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی پـشـت به هێزی ده‌ره‌کی بـبه‌ستێت.