داعش و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان له ناوچه‌کانی سوننه نشینی عێراقدا و به‌رده‌وامیش جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی به‌غدای پایته‌ختیش ده‌گرن.
ئایا داعش ده‌توانێت به‌غدا بگرێت؟
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پێی وه‌ها نییه داعش بتوانێت به ئاسانی به‌غدا بگرێت ، ئه‌گه‌ریش چووه ناو به‌غداوه ناتوانێت کۆنترۆڵی ته‌وای به‌غدا بکات و له‌وانه‌یه ته‌نها چه‌ند دامه‌زراوێکی حکومی مه‌به‌ستی بێت.
دکتۆر مارف ده‌شڵێت ده‌شێت لاچوونی مالیکی ڕێگه‌یه‌ک به ڕووی دروست بوونی جۆرێک له دیالۆگ ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پشتی داعشه‌وه‌ن، وه‌ک ده‌ڵێت هێزه سوننه‌کان تا بتوانن به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکه‌ن و ئه‌نجامه‌که‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که هه‌ر یه‌کێک له پێکهاته‌کانی عێراق له هه‌رێمی خۆیدا فه‌رمانڕه‌وای خۆی بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری کورد له‌م شه‌ڕه‌ی ذاعشدا، دکتۆر مارف ده‌ڵێت گه‌ر کورد ببێته به‌و شه‌ڕه‌ی له عێراقدا هه‌یه جا له هه‌ر به‌ره‌یه‌کیاندا بێت ئه‌وا دوچاری زیانێکی گه‌وره ده‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: