سه‌رۆک کۆماری ئۆکرانیا باسی شیانی ئاگر به‌س ده‌کات
کرملین ده‌ڵێت سه‌رۆکی روسی ڤلادمێر پوتن له رۆژی سێشه‌ممه له رێگای ته‌لیفۆنه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆکرانیه‌که‌ی پێترۆ پۆروشینکۆ دوواوه سه‌باره‌ت شیانی ئاگر به‌سێک له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
هیچ دوور‌و درێژیه‌ک له‌و باره‌یه‌وه را نهگهێنراوه، به‌ڵام ووته بێژی کرملین دیمتری پیسکۆڤ ووتی پوتن هه‌ر وه‌ها نگرانی خۆێ ده‌ربریوه سه‌باره‌ت به مردنی دوو رۆژنامه‌وانی روسی له رۆژی سێشه‌ممه نزدیک به شاری لوهانسکی ئۆکرانی.
پیسکۆڤ ووتی ئۆکرانیا به‌ڵینی داوه له مردنه‌کاندا لێکۆڵینه‌وه بکات. راپۆرته‌کانی په‌یام و نووچه‌ی خۆجه‌یی ده‌لێن رۆژانامهوانهکان له کاتی که‌وتنی گولله تۆپێکدا نزدیک به ماشینه‌که‌یان له شاری ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندا کوژران.
دانۆستاندن له‌سه‌ر ئاستێکی باڵادا ته‌نها دووه‌مین په‌ێوه‌ندی راسته‌و خۆیه له نێوان رێبه‌رانی هه‌ردوو وڵات‌دا له‌و ده‌مه‌ی روسیا له مانگی سێ کریمیای داگێرکرد.