له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چه‌کداره توندڕه‌وکانی داعش ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی عێراقدا به‌ڵام هێشتاش حکومه‌تی وڵاته‌که تێکچوونی ئه‌م ره‌وشه ئاسایشیه ته‌نها له چوارچێوه‌ی تێرۆریزمدا سه‌یر ده‌کات هه‌رچه‌نده باس له ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ده‌کرێت له ڕه‌وشی ئه‌مدواییه‌ی عێراقدا.
وه‌زیری بازرگانی عێراق ده‌ڵێت دوو ڕای جیاواز هه‌ن له ناو حکومه‌تدا و یه‌کێکیان به گشتی هی شیعه‌کانه به پیلانێکی ده‌ره‌کی ده‌زانن دژی ئه‌زموونی عێراق و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شیعه له وڵاته‌که‌دا و ڕای دووه‌میش وه‌ها دایده‌نێن ڕووداوه‌کان به‌ره‌نجامی ناکۆکی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان و ڕێکنه‌خستنی ناو ماڵی عێراقه وئه‌مانه‌ش وڵاته‌که‌یان کردووه به زه‌مینه‌یه‌کی ڕه‌خساو بۆ پیلانگێڕیی به به‌شداری هێزی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی.
دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی ئێستا ڕووده‌دات له عێراقدا به‌ره‌نجامی ململانێی له مێژینه‌ی نێوان شیعه و سوننه‌یه و ده‌روازه‌کانی عێراقیش کراوه‌ن تا جه‌مسه‌ره‌کانی شیعه و سوننه له ناوچه‌که‌دا بێن و شه‌ڕی خۆیان له‌سه‌ر خاکی عێراق بکه‌ن و وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵام حکومه‌تی عێراق زۆر به ئاشکرایی لایه‌نێک تۆمه‌تبار ناکات و زیاتر پارتی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه و داعش و ڕیکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تر تۆمه‌تبار ده‌کات، نه‌ک وڵاتێک به دیاریکراوی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری بازرگانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: