په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یدا له نێو ژماره‌یه‌ک بابه‌تدا سه‌نگی خسته سه‌ر تاووتوێکردنی ره‌وشی ناوچه دابڕێندراوه‌کان که ئێستا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمه‌وه ده‌پارێزرێن.
ئێڤار ئیبراهیم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک لیژنه‌ی په‌یوه‌نددار به دۆسێی ناوچه دابڕێندراوه‌کان، به دواداچوونیان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه له‌وانه لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، وه ده‌شڵێت بابه‌تێکی تریش که زۆر جه‌ختی لێکرایه‌وه چۆنیه‌تی دابینکردنی موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووه و وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات وه‌ک په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان داواکراوه به زووترین کات موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دابین بکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و کردنی به هێزێکی نیشتیمان ئێڤار ئیبراهیم ده‌ڵێت هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه تا به زووترین کات هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بکرێنه هێزێکی نیشتیمانی وه‌ک ده‌ڵێ پێشتر به داخه‌وه چونکه بڕیاره‌کان ته‌نها له‌لای دوو لایه‌ن بووه نه‌توانراوه ئه‌م هێزه ببێته هێزێکی نیشتیمان به‌ڵام ئێستا ڕه‌وشه‌که وه‌ها ده‌خوازێت چی زووتره ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: