تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) له ناوچه‌ی جه‌له‌ولا هێرش ده‌کاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمیش ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق ته‌گه‌ره‌یه له به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌و ناوچه‌یه.
لاهور جه‌نگی، سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له سه‌دا 95 ی شاری جه‌له‌ولا له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دان و ئه‌و له سه‌دا پێنجه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای جه‌له‌ولا – سه‌عدیه که وه‌ک ده‌ڵێت چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی عه‌ره‌ب نشینن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پشتیانه‌وه له‌شکری عێراق هه‌یه نه‌توانراوه دزه بکرێته پشتی چه‌کداره‌کانی داعشه‌وه.
سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن و زانیاری هه‌رێم ده‌شڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کداره‌کانی داعش له وڵاتانی عه‌ره‌بین و هه‌روه‌هاش چه‌چانی و ئوزبه‌کستانی و ئه‌فغانستانیشیان تیادایه.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز جه‌نگی ده‌شڵێت زۆر زۆر به پێویست ده‌زانرا که هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا ڕۆڵی هه‌بێت به‌تایبه‌تی که هه‌میشه ئه‌و مه‌ترسیه هه‌بووه، وه‌ک ده‌ڵێت له ده‌می کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ئه‌م ڕۆژه له‌به‌رچاو بووه ئه‌م هێزه سه‌ربازیه‌ی عێراق که پڕه له به‌عسیه‌کان دابڕمێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: