ئۆکرانیا پـێشنیارێکی ڕووسیا ڕه‌تکرده‌وه که ده‌بووه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و گازه‌ی که کیڤ لێی ده‌کڕێت به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 .
ئارسنی یاتسینۆك سه‌ره‌ك وه‌زیری ئۆکرانیا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی 100 دۆلار له هه‌ر هه‌زار مه‌تر سێ جایه‌ک گونجاو نابیت له به‌رامبه‌ر به نوسینه‌وه‌ی کۆ‌نتراکتێکی نوێ که ئۆکرانیا داوای ده‌کات.
جێی باسه به گۆیره‌ی کۆنتراکتی که ئێستا کاری پێده‌کرێت له نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و له ساڵی 2009 وه مۆرکراوه، نرخی هه‌ر یه‌ک هه‌زار مه‌تر سێ جا گاز 485 دۆلاره.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوولا ئه‌مڕۆش له برۆکسل به‌رده‌وامبوون له گفتوگۆکردن له‌م ده‌مه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناکۆکی سه‌باره‌ت نرخی گاز و قه‌رزی بایی ملیاره‌ها دۆلاری ئۆکرانیا چاره‌سه‌ربکه‌ن.
ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی گاز ده‌کات، که ڕه‌نکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری ئه‌وروپا بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش کۆمپانیای گازپرۆم که وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ی ده‌بات مۆڵه‌تی تا هه‌فته‌ی ئاینده‌ی بۆ ئۆکرانیا دیاریکرد به‌ر له‌وه‌ی ڕێسـای نوێ بگرێته‌به‌ر که ئه‌وه‌یش پێویست بکات پاره‌ی گاز به‌ر له هه‌نارده‌کردنی بدرێت.