بزاڤکاران ده‌ڵێن هاوپه‌یمانی سه‌رهه‌ڵداوان له سوریا که به زۆری لایه‌نه ئیسلامییه‌کان له خۆ ده‌گرێت گوشارێکی نوێیان کردووه بۆ وه‌ده‌رهێنانی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی ڕکابه‌ریان له پاڕێزگای حه‌له‌ب له باکووری وڵاته‌که.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی له لایه‌ن چاودێری مافی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیاش پشتڕاستکراوه‌ته‌وه، هاتووه له‌م ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام که به داعش ده‌ناسرێت ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی موسڵ، دووهه‌م گه‌ورترین شار له عێراقی دراوسێی سوریا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ورده‌کاری ئه‌و هه‌وڵه نوێیه هێشتا ئاشکرا نه‌کراوه به‌ڵام به‌ره‌ی ئیسلامی که یه‌کێکه له کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌و هاوپه‌یمانه ده‌ڵێت چه‌کداره‌کانیان له‌م دواییه‌دا چوار گوندیان له کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق وشام سه‌ندۆته‌وه و 17 چه‌کداریان لێ کوشتوون.
ئه‌م شه‌ڕه نێوان سه‌رهه‌ڵداوه‌کان خۆیاندا له‌وه‌تای مانگی یه‌که‌وه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له باکووری سوریا ده‌ستیپێکردووه.
جێی باسه کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام بنکه‌یان له پاریزگای حه‌له‌به له شاره‌کانی منبج و ئه‌لباب. هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵی ناوچه‌کان ده‌که‌ن هه‌ر له شاری ڕه‌قه له باکووری خۆرهه‌ڵاته‌وه تا ده‌گاته پارێزگای دێر ئه‌لزوور له خۆرهه‌ڵاتی سوریا.