ڕێکخراوێکی مافه‌کانی مڕۆڤ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند به هۆی هێرشی گروپێکی جیابۆوه له ئه‌لقاعیده له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌دژی کۆمه‌ڵه سه‌رهه‌ڵداوه ئیسلامییه‌کان له‌وه‌تای کۆتایی مانگی چواره‌وه، زیاتر له 630 که‌س کوژراون و به‌که‌می 130،000 که‌سی تریش له شوێنه‌کانیان ده‌رپه‌ڕێندراون.
وادیاره شاڵاوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام-داعش- له پاڕیزگای ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌وتی دێر ئه‌لزور واداندراوه ئه‌و خاکه زۆره‌ی له باکوری سوریا ده‌ده‌ستی دایه له‌گه‌ڵ ئه‌و خاکه‌ی له سه‌ر سنوری عێراق ده‌ده‌ستی دایه پێک بلکێنیته‌وه. گروپه‌که، زۆربه‌ی له جیهادییه‌کان پێکهاتووه، له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوو پێشڕه‌ویی به‌رچاوی کردووه، کونترۆڵی شاروچکه‌و و گوندی گرتونه‌ته ده‌ست له شه‌ڕی قورس به دژی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ربه‌ئه‌ڵقاعیده و کۆمه‌ڵانی تری سه‌رهه‌ڵداوی ئیسلامی.
داعش هه‌روه‌ها له عێراقیش پێشڕه‌وی زۆری هه‌بووه؛ سێشه‌ممه، شه‌ڕکه‌رانی چه‌ند به‌شێکی شاری موسڵیان گرت.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ-ی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت به هۆی شه‌ڕی دێر ئه‌لزۆر له‌وه‌تای 30ی مانگی چوار 634 که‌س کوژراون که 39 که‌سیان مه‌ده‌نین، 354 یان شه‌رکه‌ر(زۆریان هی به‌ره‌ی نوسره-ن) و 241 چه‌کداری دۆڵه‌تی ئیسلامین.
شه‌ڕی دێر ئه‌لزۆر به‌شێکه له شه‌ڕێکی گه‌وره‌تر نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له باکوری سوریا ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن به هۆیه‌وه زیاتر له 6،000 که‌س کوژراون.