ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌مه‌ریکاو ئێران بۆ دووهه‌م ڕۆژ به‌رده‌وامن له گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆیان سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی ناو‌کی ئێران، هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ڵێن بژاری سه‌خت ده‌بێت بدرێن بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه به‌ر له دوامۆڵه‌تی دیارکراو واته 20ی مانگی داهاتوو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ماری هارف گفتوگۆگانی ژنێوی به "ڕاوێژکاریکردن" ناو برد بۆ تاوتوێ کردنی مه‌سه‌له چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان به‌ر له به‌ڕێوه‌چونی وتووێژه‌کانی ناو‌کی نێوان ئێران وشه‌ش هێزی جیهان. ئه‌و گوتی گفتوگۆکان له" قۆناخێکی ناسکدان."
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئێران له زاری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایانگه‌یاند که گوتویه‌تی بۆی هه‌یه دوامۆڵه‌تی دیارکراو له 20 مانگی 7، بۆ شه‌ش مانگی تر درێژه‌ی پێبدرێت.
شه‌ش هێزی جیهان(ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، چین،فه‌ڕانسه،ڕوسیا و ئا‌ڵمانیا) سنوردانان و شه‌فافییه‌تیان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی مسوگه‌ر بکرێت به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ئاشتییانه‌یه و له‌به‌رامبه‌ردا ئێران هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی زیانیان له ئابوری داوه ده‌وێت.
بڕیاره چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی ئێران چاویان به کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕانسه و پاشان کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیا بکه‌وێت.