تێرۆریستانی داعش له عێراق ژماره‌یه‌ک هێرشی گه‌وره‌یان له باکور و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای عێراقیش کردووه و زیانه گیانیه‌کان هه‌روادێ زیاد ده‌که‌ن.
هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراقی هه‌تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه کۆنترۆڵی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که بکه‌ن و ڕێ له جموجۆڵه‌کانی داعش و ریکخراوه توندڕه‌وکانی تریش بگرن.
ئامێد سوله‌یمان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت کاتێک که باس له داعش ده‌کرێت ده‌بێت بزانرێت که یارمه‌تیه‌کی دارایی گه‌وره‌ی بۆ دابین ده‌کرێت و له ڕووی لۆژیکیشه‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی داعش سوننه‌یه له‌و وڵاتانه‌دا که‌وتۆته شه‌ڕ که شیعه تیایدا باڵاده‌ستن و ئه‌و لایه‌نانه‌ی یاخیبوانیش له ڕووی ئاینزاییه‌وه ده‌چنه پاڵ ڕێکخراوێکی له‌و جۆره.
به‌ڕێز سوله‌یمان ده‌شڵێت شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و که‌سایه‌تیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و بازرگانه سوننه ئاینزاکان داریی بۆ جم و جۆڵه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وه داین ده‌که‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئامێد سوله‌یمان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که له‌وبڕوایه‌دا نییه هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق بتوانن جموجۆڵی ئه‌و هێزه توندڕه‌وانه‌ی سوننه کۆنترۆڵ بکه‌ن و ده‌شڵێت کاتێک ئه‌و توندڕه‌وانه پشتیوانی له ناو کۆمه‌ڵگای سوننه‌دا به‌ده‌ست دێنن ئه‌و پشتیوانیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوژمنی دوژمنم دۆستمه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: