دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌دژی شه‌ڕکه‌رانی جیهادی، هێزێکی ملیشیای کورد که خه‌ریکی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی کوردی "دی فه‌کتۆ" ئه‌مری واقیع بووه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئێستا ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی نوێ گروپێکی به‌هێزی سه‌ر به‌ئه‌ڵقاعیده بۆته‌وه.
له ئاماژیه‌کی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هێرشه‌کان به دژی کورده‌کان، دوڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام، که سه‌رتای ئه‌مساڵ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ڵقاعیده له خۆی بێ به‌ری کرد، ده‌ستی به هێرشان به‌دژی کورده‌کانی سوریا کرده‌وه هه‌م له باکوری ڕۆژهه‌ڵات هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سنوره‌کانی عێراق و تورکیا و هه‌م له ناوچه‌کانی کوردنشین له پارێزگای حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌کانی کوردی دان پیاده‌نێن ملیشیاکانی پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی کورد(په‌یه‌ده) پاشه‌کشه‌یان کردووه.
له پاییز و زستانی ڕابردوو، په‌یه‌ده، سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان-په‌که‌که- که 30 ساڵه شه‌ڕی حکومه‌تی تورکیا کردووه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئۆتۆنۆمی بو کورده‌کانی تورکیا، ژماره‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گروپه سه‌رهه‌ڵداوه جیهادییه‌کان وه‌ده‌ست هێنا.
ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه هانی ڕێبه‌ره‌کانی دا ده‌سته‌لاتی 'خۆبه‌ڕێوه‌بردن' له باکوری ڕۆژئاوا که کورده‌کان به "ڕۆژئاوا" ناوی ده‌به‌ن ڕابگه‌یه‌نن.
په‌یه‌ده گه‌وره‌ترین و ڕیکخستراوترینه له ناو 17 گروپ و ڕێکخراوی سیاسی کوردی سوریا.
به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش بوو، شه‌ڕکه‌رانی داعش 193 کوردیان ڕفاند زۆربه‌یان گه‌نج و خوێندکار خه‌ڵکی گوندێک له باکووری ڕۆهه‌ڵاتی حه‌له‌ب. له 29ی مانگی 5، جیهادییه‌کان 15 کورد،7یان منداڵ بوون، کوشتن له هێرشێکیان بۆسه‌ر گوندێکی نزیک شاروچکه‌ی زۆربه‌کوردنشینی 'سه‌ری کانی' له‌سه‌ر سنوری تورکیا، ئه‌وه‌ش به پێی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا.
نه‌وت ڕێشه‌ی شه‌ڕه‌که
شه‌ری چه‌ند مانگه نێوان کورده‌کان و کۆمه‌ڵه سه‌رهه‌ڵداوه جیهادییه‌کان، یه‌کێک له سه‌خت ترین شه‌ره‌کان بووه له‌و شه‌ره هه‌رێمی و تایفی که له به‌شێکی زۆری شه‌ڕی ناوخۆی سوریا دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
په‌یه‌ده و هاوپه‌یمانه‌کانی خۆیان نه‌کردۆته به‌شێک له ڕاپه‌ڕینی سه‌رهه‌ڵداوان به دژی سه‌رۆک بشار ئه‌سه‌د، ئه‌وان ده‌ڵین زۆربه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی سوننه ره‌تی داواکارییه‌کانی کورده‌کانیان داوه‌ته‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نیمچه ئۆتۆنۆمی له باکوری ڕۆژهه‌ڵات له سوریا له پاش ڕوخانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د.
چالاکوانێکی کورد به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه که له چه‌ند هه‌فته‌کانی ڕابردوو جیهادییه‌کان ده‌ستیان له چه‌ندین هێرشان داوه و په‌یه‌ده که‌وتۆته حاڵه‌تی به‌رگریکردن له خۆی له پارێزگای ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌وتی حه‌سه‌که و پارێزگای قامیشلو له نزیک وێ.
به پێی ویلادیمیر ڤان ویلگنبرگ له بنیادی جێمزتاون له واشنتن(کاری توێژینه‌وه‌یه) به‌شێکی زۆری گرنگی ئه‌و شه‌ڕی نێوان داعش و کورده‌کان سه‌باره‌ت به کۆنترۆڵکردنی چاڵ نه‌وته‌کانه له باکوری ڕۆژهه‌ڵات و باکوری سوریا. ئه‌و ده‌ڵێت کورده‌کان نزیکه‌ی له‌سه‌تا 60ی نه‌وتی سوریا-یان له‌ژێر ده‌سته و فرۆشتنی نه‌وت سودی زۆری هه‌یه و هه‌ر گروپێک ده‌توانێت پاره‌که به‌کار بێنت بۆ کڕینی چه‌ک و دابینکردنی پشتیوانی عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه‌که. ئه‌و ده‌ڵێت بۆ داعش ئه‌و پاره‌یه‌ی له کونترۆڵکردنی چاڵ نه‌وتییه‌کان به‌ده‌ست بێت یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت له شه‌ریان له‌گه‌ڵ ملیشیای سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵداوان.
هه‌ڕه‌شه‌ی په‌ره‌گرتوو له لایه‌ن دیمه‌شق-وه
په‌یامنێر جێمی دێتمه‌ر له به‌شێکی تری ڕاپۆرته‌که‌ی تایبه‌ت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کورده‌کان هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی نوێ له لایه‌ن هێزه‌کانی سوریا بونه‌ته‌وه.
نه‌بوونی شه‌رنێوان هێزه‌کانی سوریا و کورده‌کان له باکووری ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی کورده‌کان کارێکی وایکردووه سه‌رهه‌ڵداوان ئیدیعا بکه‌ن کورده‌کان یا ئه‌وه‌تا دۆستایه‌ییان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا داهه‌یه یانیش ناڕاسته‌و خۆ یارمه‌تی ڕژێم ده‌ده‌ن چونکه نه‌هاتونه‌ته ناو سه‌رهه‌ڵداوان.
ڕێبه‌رانی په‌یه‌ده ڕه‌تی ئه‌م ئیدعایه‌یان داوه‌ته‌وه.
به‌ر له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژادنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سوریا به‌م دواییانه، گرژی نێوان سه‌ربازانی سوریا و ملیشیای کوردی په‌ره‌ی سه‌ند کاتێک ڕێبه‌رانی کورده‌کان ئاماده‌نه‌بون ڕێگه بده‌ن ده‌نگدان له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی ژێر کونتڕۆڵیان به‌ڕیوه بچێت.
هه‌ڕیمی ژێر کونتڕۆڵی کورده‌کان له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌هه‌موو لایه‌که دۆر دراوه. جیهادییه‌کان، ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان و ملیشیای میانه‌ڕه‌وی سه‌رهه‌ڵداو ده‌سته‌ڵاتی خاکیان به‌رۆ ڕۆژئاوا ده‌ده‌ست دایه.
له‌لای باشوره‌وه، زۆربه‌یان جیهادین. و له لا‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه، هێزه‌کانی سوریا ده‌که‌ونه‌وه لا‌ی کورده‌کانه‌وه که کۆنتڕۆڵی له سه‌تا 20ی قامیشلویان ده‌ده‌ست دایه.
زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی نیوان جیهادییه‌کان و کورده‌کان له شاره ستراتێجییه‌کان سه‌ر سنوری تورکیا‌و عێڕاق ڕووده‌ده‌ن.
مانگی ڕابردوو، جیهادییه‌کان ژماره‌یه‌ک خێزانی کوردیان له چه‌ند گوندێکی پارێزگای "ڕقا" ده‌رکرد.
له چه‌ند مانگه‌کانی ڕابردوو گه‌وره‌ترین ترسی سه‌رکرده‌کانی په‌یه‌ده ئه‌وه بووه ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د به‌رده‌وام پێشوه‌چوون به‌دژی سه‌رهه‌ڵدانه‌که به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌رکه‌وتوبێت له گرتنه‌وه‌ی نیوه‌ی شاری حه‌له‌ب،ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوان، بۆی هه‌یه بیهه‌وێت به‌دژی ئه‌وانیش ده‌ست به‌کار بێت.
هه‌رچه‌نده چالاکوانانی کورده ده‌ڵێن بۆ ئێستا شه‌رێ نوێی جیهادییه‌کان مه‌سه‌له‌یه‌ی سه‌ره‌کی لا‌ی ئه‌وانه.