شێمۆن پـێرێز سه‌رۆکی ئیسرائیل و بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیر پـێرۆزبایی‌یان له عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی کردووه به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی میسر.
ڕۆژی هه‌ینی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی ئیسرائیل له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی جودادا قسه‌یان له‌گه‌ڵ سیسی کردووه له کاتێـکدا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێـکی ماوه بۆ به‌ڕیوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی پـۆسته‌که.
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه، تیایدا هاتووه نه‌ته‌نیاهو له په‌یوه‌ندیـیه‌که‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات کردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به په‌یمانـنامه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و میسر.
هاوکات ئۆفیسی سه‌رۆکی ئیسرائیلیش گوتی سه‌رۆک پـێرێز به سیسی گوتووه ئیسرائیل پابه‌نده به په‌یمانـنامه‌ی ئاشتی و خوازیاره هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزتر بکرێت. هه‌روه‌ها پـێرێز هیوای خۆش گوزه‌رانی و سه‌رکه‌وتنی بۆ گه‌لی میسر خواستووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیسی میسر به‌ره‌و به‌ده‌سـتهێنانی گه‌وره به‌رێت.