عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان ڕۆژی هه‌ینی له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو کاتێـک دوو بۆمب له به‌رده‌م ئوتێلێـک له ڕۆژئاوای کابول ته‌قینه‌وه که له‌وێ به‌شـداری له کۆنگره‌یه‌کدا ده‌کرد.
حیشمه‌ت ستانیکزای گوته‌بێژی پـۆلیس گوتی ته‌قینه‌وه‌کان له کاتی نیوه‌ڕۆدا له‌و ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌ی شـاردا بوون و یه‌کێـکیان خۆکوژی بووه. گوتیشی 6 که‌س کوژراون که یه‌کێـکیان پاسه‌وانی تایبه‌تی عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا بووه، له‌گه‌ڵ 22 که‌سی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها زیانیش به یه‌کێـک له ئۆتۆمبیله‌کانیان که‌وتووه.
به‌پـێی ڤیدیۆکانی شوێنی ڕووداوه‌که بڵاوکراونه‌ته‌وه، زیانێـکی گه‌وره به ناوچه‌که گه‌یشـتووه و شوشه به په‌نجه‌ری باڵه‌خانه و بازاڕ و دوکانه‌کان که‌وتووه.
پاش ڕووداوه‌که عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا له گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانیدا گوتی " له‌و کاته‌ی له‌وه‌دابووم له کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌که‌م (پارتی یه‌کگرتووی ئیسلامی) بۆمبێک ته‌قیـیه‌وه و زیان به‌ر یه‌ک له ئۆتۆمبیله‌کانمان گه‌یشت."
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پـێشـتر تاڵیبان هه‌ڕشه‌ی تێـکدانی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کردبوو.