به‌رپرسێکی حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی 3 ئه‌ندامی تاڵیبانیان ده‌ستگیرکردووه به تاوانی دهسـتههبوونیان له رفاندنی قه‌شه‌یه‌کی هیندی که له پارێزگای هیراتی خۆرئاوای ئه‌فغانستان کاری ده‌کرد.
سه‌دیق سه‌دیقی گوتی 3 ده‌ستگیرکراوه‌که‌ی تالیبان وا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و سه‌نگ خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێن و حه‌شارگانه‌ی له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه به‌کار ده‌هێنرێن، ئه‌وانه‌ی قه‌شه ته‌مه‌ن 47 ساڵان و هه‌روه‌ها کارمه‌ندێکی کۆمه‌کی مرۆییان رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕفاندبوو.
قه‌شه‌که ناوی ئه‌لیکس پرێم کوماره و خه‌ڵکی هه‌رێمی تامیل نادوی باشوری هیندستانه له خوێندنگه‌یه‌کی په‌نابه‌ران رفێندرا، کاتێک سه‌ردانی گوندی سۆهادات کردبوو که 25 کیلۆمه‌تر له هیراتی پایته‌ختی خۆجێی ستانهکهوه دوره.
وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی به په‌یامنێرانی گوت هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌فغانی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ مسۆگه‌رکردنی ئازادکردنی قه‌شه‌که به سه‌لامه‌تی.