ده‌زگای تایلاند بۆ دژه گه‌نده‌ڵی ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه له موڵک و سامانی یانگلوک شیناواترای سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو و هه‌روه‌ها 4 که‌سی نێو حکومه‌ته‌که‌ی پـێشوو ده‌کات، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌کی دارایی حکومه‌ت بۆ جوتیارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌ڵتوک، ئه‌وه‌ی مشتومڕی له‌سه‌ر دروست بووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆمیسیۆنی نیشتیمانی دژه گه‌نده‌ڵی دوای ئه‌و کوده‌تا له‌شکریه‌ی 22 ی مانگی رابردوو دێت ، ئه‌وه‌ی هه‌ره‌سی به حکو‌مه‌تی هه‌ڵبژێردراوی تایلاند هێنا که خانم یانگلوک شیناواترای به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، له سه‌ره‌تای مانگی پـێنجدا و به فه‌رمانێکی دادگا ، سه‌رۆک وه‌زیران له کاره‌که‌ی دورخرایه‌وه به‌هۆی زیاده‌ڕه‌ویکردنی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یبوو په‌یوه‌ست به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێکی پایه به‌رزی حکومه‌ت.