ڕابه‌رانی گروپی حه‌وت وڵاتی پـیشه‌سازی جیهان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بۆ دووه‌م ڕۆژه له برۆکسل کۆبوونه‌ته‌وه و تیایدا سه‌نگیـیان خستووه‌ته سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له قه‌یرانی سوریادا.
دوای سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌یانیان، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌جیا له‌گه‌ڵ ده‌یڤد کامیرۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا وتووێژ ده‌کات و پاشان سه‌رۆک ئۆباما به‌ره‌و پاریس ده‌ڕوات و له‌وێ به‌شداری ئێواره خوانێک له‌گه‌ڵ فڕانسوا ئولاندی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی ده‌کات.
له دره‌نگانێکی دوێنێ چوارشه‌مه، ڕابه‌رانی گروپی 7 وڵاتی پیشه‌سازی جیهان دوایان له مۆسکۆ کرد ڕێز له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئۆکرانیا بگرێت و هه‌روه‌ها ناردنی شه‌ڕه‌وانان و چه‌ک بۆ به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا رابگرێت و ته‌واوی هێزه‌کانی خۆشی له‌سه‌ر سنووری له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا پاشه‌کشێ پـێبکات.
شایه‌نی باسه؛ به‌یانـنامه هاوبه‌شه‌که‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی چڕکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ڕووسیا ده‌کات له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زیاتر ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که پێویست بکات.
ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆکی ڕووسیا بانگێشتی کۆبوونه‌وه لوتکهیـیهکهی ڕابه‌رانی گروپی 7 نه‌کرا ، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یان له دژی لکاندنی نیمچه دورگه‌ی کریمیای ئۆکرانیا به ڕووسیاوه.
به‌ڵام سه‌رۆکی ڕووسی ڕۆژی چوارشه‌ممه له گرنگی بانگێشت نه‌کردنه‌وه‌که‌ی که‌مکرده‌وه و گوتیشی که ئه‌و بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ پیترۆ پۆرۆشینکۆی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئۆکرانی ئاماده‌یه.