Accessibility links

ڕابوون مه‌عروف: کاردانه‌وه‌کان نه‌گونجاو بوون نه‌ک پرسیاری په‌رله‌مانتاران


ڕابوون مه‌عروف
ڕابوون مه‌عروف
جارێکی تریش سه‌ره‌ک وه‌زیری کابینه‌ی حه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌چێته‌وه په‌رله‌مانی هه‌رێم.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێم حکومه‌تێکی کار به‌ڕێکه‌ره‌ و به‌پێی په‌یڕه‌وی په‌رله‌مانیش حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ر ‌پرسیار و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکرێت و ناشتوانرێت متمانه‌ی لێ بسه‌ندرێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ وه‌ک ده‌ڵێت ڕێکاری تر دۆزراونه‌ته‌وه‌ تا سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌ندێک وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار بێنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تا ڕوونکردنه‌وه‌ بده‌ن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی دارایی که‌ ڕووی له‌ هه‌رێم کردووه‌ و هه‌روه‌هاش دۆسێی نه‌وت.
له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانیش له‌ڕێی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ڕوونکردنه‌وانه‌ ناده‌ن و بۆ له‌ ڕێی په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌؟ به‌ڕێز مه‌عروف ده‌ڵێت له‌به‌ر دوو هۆکار، یه‌که‌میان ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی زۆر پۆزه‌تیفانه‌یه‌ تا په‌رله‌مانی هه‌رێم ببێته‌ سه‌کۆی وتووێژکردن، دووه‌میشیان وه‌ک سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت بابه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ بگوترێت پرسیارکردن نییه‌ و ئیدی په‌رله‌مانتاران ژیرانه‌ دابنیشن و ته‌نها گوێگر بن.
ڕابوون مه‌عروف ده‌شڵێت له‌ دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا ژماره‌یه‌ک داتا و زانیاری خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست به‌ڵام پێویستیان به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ریان.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:05 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG