تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه که تیایدا چۆنێتی ڕاده‌سـتکردنی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه نیشـان ده‌دات که‌وا بۆ ماوه‌ی 5 سـاڵ بوو له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ده‌سـتگیرکرابوو.
بۆو بێرگده‌ڵ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایـی بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیشـان ده‌دات .
ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تاڵیبان ڤیدیۆکه بڵاوکرایه‌وه که ماوه‌که‌ی 17 خوله‌ک بوو. سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی بۆو بێرگده‌ڵی ته‌مه‌ن 28 سـاڵ له ڤیدیۆکه به سه‌ر و ڕیشی تاشـراو و به جلوبه‌رگێـکی ڕه‌نگ سـپی ئه‌فغانیـیه‌وه له ناو پـیکاپـێـکدا ده‌رکه‌وت و چه‌ند که‌سێـکی ده‌مامکراو به چه‌که‌وه له ده‌وروبه‌ری شوێنه‌که بڵاوبووبوونه‌وه.
پاشان هه‌لیکۆپته‌رێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له نزیکیان ده‌نیشێته‌وه و سێ که‌س به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی دێنه خوارێ و دوو له ده‌مامکراوه‌کان به‌ره‌و ڕوویان ده‌چن که یه‌کێـکیان دارێـکی به پارچه په‌ڕۆیه‌کی سـپـی به‌ده‌سـته‌وه‌یه و ئه‌وی دیکه‌یان ده‌سـتی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی گرتووه. دواتر ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌که‌ن و سه‌ربازه‌که‌یان ڕاده‌ست ده‌که‌ن.
له ئێسـتادا سه‌ربازه‌که بۆ ناوه‌ندێـکی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌ڵمانیا براوه. ده‌ڵێن باری ته‌ندروسـتی باشه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازه‌که ڕاده‌سـتی ئه‌مه‌ریکا کرا له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕێـکدا له‌گه‌ڵ 5 سه‌رکرده‌ی تاڵیبان که له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی زیندانی کرابوون. وڵاتی قه‌ته‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ بوو ناوبژیوانی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 5 ئه‌ندامه‌که‌ی تاڵیبان گه‌یشـتنه قه‌ته‌ر که بڕیاره ماوه‌ی سـاڵێـک له‌وێ به‌سه‌ر به‌رن به‌ر له‌وه‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان بگه‌ڕێنه‌وه.