ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌ڵێن کۆتایـیان به قه‌ده‌غه‌کردنی یوتیوب هێنا، پاش پـێنج ڕۆژ له‌وه‌ی دادگای باڵای وڵات بڕیاری دا قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌ر یوتیوب که‌وا 2 مانگ بوو درێژه‌ی کێشـابوو، مافی ئازادیـیه‌کانی ڕاده‌ربڕین پـێـشێل ده‌کات.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بڕیاره‌که‌ی دادگا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشتووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنی و ئنتهرنێتیهکانی تورکیا، وه پاشـان خه‌ڵـکی توانیویانه ڤیدیۆکانی سه‌ر یوتیوب بـبینن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له کۆتایـیه‌کانی مانگی سێ یوتیوب له تورکیا قه‌ده‌غه‌کرا پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه تۆمارکراوه‌یه‌کی ده‌نگی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی حکومه‌ت بڵاوکرایه‌وه. له‌و تۆمارکراوه دهنگیـیهدا باس له شیانی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له سوریا کراوه.
پارێزه‌رێـک که نوێنه‌رایه‌تی یوتیوبی ده‌کرد و سه‌ندیکای یاسادانه‌رانی تورکی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی سه‌ر به پارتی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆن قه‌ده‌غه‌کردنه‌که‌یان به ناده‌سـتوری ناودێرکرد و داوایان له دادگای باڵای وڵات کرد بڕیاری لابردنی بدات.