ئارسین ئهڤاکۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆکرانیا داوای له خه‌ڵکی هه‌رێمی دونیتسك له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا کرد له ماڵه‌کانیان بمیننه‌وه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و جوداخوازانی سه‌ر به ڕوسیا.
ئهڤاکۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م هوشیارییه‌ی دا بۆ ئه‌وانه‌ی له سلوڤیانسك و شاره‌کانی ده‌وروبه‌رن له کاماتورك و کراسنێ لیمان.
توندووتیژی له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا دوا به‌دوای ڕۆژێکه له‌سه‌ر هێرشکردنی به‌سه‌ده‌ها جوداخوازانی سه‌ر به ڕوسیا به‌چه‌کی قورسه‌وه بۆ سه‌ر ده‌زگاکانی حکومه‌ت له نزیك سنوری ڕوسیاوه، که شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی به‌درێژایی ڕۆژه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س.
شه‌ڕه‌که‌ی نزیك لوهانسك که یه‌کێک بوو له شه‌ڕه هه‌ره سه‌خته‌کان له‌میانه‌ی خراپکاری جوداخوازان که دوو مانگه په‌ره‌ی سه‌ندووه، بووه مایه‌ی سه‌رله‌نۆی ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆڵی ڕوسیا له زیادکرنی توندووتیژی له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕوسیای تاوانبارکردوه به یارمه‌تیدانی ئاڵوزبوونی ڕه‌وشه‌که به‌دابینکردنی چه‌کدارانی ڕوسی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌ڵێت ڕوسیا هیچی نه‌کردووه بۆ ڕاگرتنی .