یوکیا ئه‌مانۆ سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئێران به شێوه‌یه‌کی باش هاوکاری ده‌کات په‌یوه‌ست به‌و گومانانه‌ی که ده‌ڵین ڕه‌نگه تاران به نهێنی کاری بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی کردبێت، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتا زۆر زووه حکوم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدرێت.
بۆ یه‌که‌م جار ئێران به‌م دوایانه به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشکه‌ش به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌ڵگه‌ی پشتیوانی له‌و ئیدعایانه‌ی تاران ده‌یکات که تاقیکردنه‌وه‌کانی بۆ مه‌به‌ستی سیڤیلی بوون.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان لایه که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی تاران ئه‌نجامی دابوون ، په‌یوه‌ندیان به تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ئه‌تۆمیـیه‌وه هه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی دووشه‌ممه به ده‌سته‌ی 35 وڵاتانی ئاژانسه‌که‌ی گوت که پسپۆڕانی ئاژانسه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه و شیکاری له‌سه‌ر زانیاریه‌کان ده‌که‌ن.