کاربه‌دسه‌تانی ئه‌فغانی ده‌ڵین له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی له خۆرهه‌ڵاتی وڵات 3 ئه‌ندازیاری تورکی کوژراون و 4 ی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا ڕوویدا ، کاتێک ئه‌ندازیاره‌کان له ده‌مێکی زووی ڕۆژی دووشه‌ممه له پارێزگای نه‌نگه‌هار به‌ره‌و کاره‌که‌یان به‌ڕی که‌وتبوون. ئه‌حمه‌د زیا عه‌بدول زیا ، وته‌بێژی پارێزگای ناوبراو ده‌ڵێت هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ماتۆرسکیل بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی خۆی له نزیک پاسێکی بچووک تهقانبووهوه که کارمه‌ندانی بیناسازی هه‌ڵگرتبوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هێچ لایه‌نێک هێشتا به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند که هێرشبه‌رانی خۆکوژی تالیبان و چه‌کدارانیان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌ی فه‌رمانڕه‌وای قه‌زای" گرێشک" ی سه‌ر به پارێزگای هێلماند و ده‌رئه‌نجام 3 که‌سیان کوشتووه که دووانیان پۆلیس بوون.