ماریانۆ ڕاخۆی سه‌رۆکی حکومه‌تی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند شا خوان کارلۆسی ته‌مه‌ن 76 سـاڵ واز له ته‌ختی پاشـایه‌تی ده‌هێنێت بۆ کوڕه‌که‌ی شـازاده فیلیپـی.
سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و داوای سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی وزیران کرد تاوه‌کو یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی په‌سه‌ندبکه‌ن بۆ ڕاده‌سـتکردنی تاجه‌که.
پاشـان ڕاخۆی هیوای خواست کۆنگرسی ئیسپانیا قایل ببێت به په‌سه‌ندکردنی شـازاده فیلیپـی ته‌مه‌ن 46 سـاڵ وه‌ک شـای نوێی وڵات. گوتیشی شا خوان کارلۆس گه‌وره‌ترین هانده‌ری دیموکراتیـیه‌ت بووه له وڵات‌دا و سمبوڵی ئیسپانیایه له ئاشتی و ئازادی‌دا.
جێی ئاماژه‌یه خۆان کارلۆس له مانگی یازده‌ی سـاڵی 1975 بوو به پاشـای ئیسپـانیا له پاش مردنی جه‌نه‌ڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ ئه‌وه‌ی له دوای شه‌ڕی ناوخۆی ئیسـپانیا له سـاڵی 1939 کوده‌تای له‌شـکری ئه‌نجام دابوو.
ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.