یه‌کێک له پرسه سه‌ره‌کیه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی بنکه فراونه له ده‌مێکدا به‌رنامه و ڕوانینی هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه به‌شداربووه‌کان جیاوازیه‌کی زۆری تیادایه، ئه‌مه له ناکۆکیه‌کانی نێوانیان.
دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع، نوسه‌ر و ڕووناکبیر ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و هه‌موو به‌رنامه جیاوازه پێکه‌وه کۆناکرێنه‌وه و له هیچ دۆخێکیشدا دروست نابێت و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و دابه‌شکردنانه‌ی له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ن، به ڕاده‌یه‌ک قوڵ و به‌رفراوانن که زۆر ئه‌سته‌مه له ئێستادا بکرێت بازیان به‌سه‌ردا بدرێت.
دکتۆر مه‌ریوان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بێجگه له دابه‌ش بوونی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌سه‌ر پڕۆژه‌کانی وڵاتانی هه‌رێمه‌که‌دا به‌ڵام له‌ناو سیاسه‌تی کوردی خۆشی‌دا دابه‌شبوونێک هه‌یه که ڕه‌گی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختی ڕاپه‌ڕین و ده‌شڵێت کایه‌ی سیاسی کوردی له عێراقدا کایه‌یه‌کی پارچه پارچه‌یه و هه‌ر هێزێکی سیاسی له خه‌می ئه‌وه‌دایه ملی هێزه‌که‌ی به‌رامبه‌ری بشکێنێت.
دکتۆر مه‌ریوان ده‌شڵێت لۆژیکی سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی دۆزینه‌وه‌ی لۆژیکی هاوبه‌شی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: