ده‌مێکه لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی سیاسی کورد له ئێران‌دا، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌نگاوێکی کۆنکرێتی به‌و ئاڕاسته‌یدا نه‌نراوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی به‌هاری عه‌ره‌ب له وڵاتانی عه‌ره‌بیداو هه‌ل و مه‌رجی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، زۆرێک له چاودێری سیاسی له‌وبڕوایه‌دان لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه به‌پێی ئه‌و گۆڕانکاریه نوێیانه به‌رنامه‌ی نوێیان هه‌بێت تا بتوانن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا ڕه‌وت بکه‌ن.
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێن هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی کوردستانی ئێران پێویستیان به خۆنوێکردنه‌وه هه‌یه، به کارنامه‌ی نوێ، به ستراتیژیه‌تی نوێ تا بتوانن بڕیاری نوێی سیاسیانه‌ی خۆیان بده‌ن.
میوانه‌کانی مێزگرد:
جه‌عفه‌ری حامیدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
تاهیر خالیدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی تری ڕووبه‌ڕووی هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه، ئاله‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی ناوچه‌که‌دا ده‌توانن چی بکه‌ن، له ده‌مێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌نگاوی گه‌وره گه‌وره ده‌نێت له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا له دانوستاندایه.
له هه‌ر ڕه‌هه‌ندێکه‌وه سه‌یری ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکرێت جارێکی تریش ئه‌و پرسه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ئایا جیاوازی و ناکۆکیه‌کانی نیوانیان ئه‌وه‌نده گه‌وره و قوڵن که بگوتریت زه‌مینه‌ی یه‌کتر قه‌بوڵ کردن و پێکه‌وه ژیان کاڵ بکاته‌وه.
ده‌توانم بڵێم ته‌واوی لایه‌نه‌کان ده‌ڵێن نا وه‌ها نییه و به‌رده‌وام هه‌وڵی ڕژد به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا له ئارادایه، به‌ڵام لێره‌شدا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆ جیاوازی و ناکۆکیه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌دنی گشتگیدا وه‌لاوه نانرێن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: