ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن هه‌روادێ و ژماره‌ی هاوپه‌یمانه‌کانیان زیاد ده‌کات به شێوه‌یه‌ک که گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری بۆ نوری ئه‌لمالیکی مسۆگه‌ر بکات.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌مڕۆی عێراقدا زۆر که‌س ده‌ڵێن دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ مالیکی سه‌خت تره له لادانی مالیکی و ده‌شڵێت پێده‌چێت ئه‌و قسه‌یه دروست بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساوه پێکده‌هێنرێن هێنده به‌هێز نین تا بتوانن ببنه زۆرینه له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئاڵا تاڵه‌بانی باسیش له‌وه ده‌کات بێ له ده‌وڵه‌تی یاسا دوو لایه‌نی تری شیعه‌کانیش (سه‌دریه‌کان وه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی) له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسادا وه‌ستاونه‌ته‌وه و له هه‌وڵی پێکهێنانی زۆرینه‌یه‌کی په‌رله‌مانیدان به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته ئاراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: