وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ داوا ده‌کات ڕێبه‌رانی کوده‌تاکه‌ی تایله‌ند زیندانییه‌کان ئازاد بکه‌ن و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام بده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری له‌شکری تایلاند ژه‌نه‌ڕاڵ پریوت چان ئۆچا ڕایگه‌یاند گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیڤیل به‌لایه‌نی که‌م ساڵێک ده‌خاێنێت.
له میانه‌ی لێدوانێکیدا له کۆنفانسی ئاسایشی ئاسیا له سینگاپور چه‌ک هه‌یگڵ گوتی داوا له هێزی چه‌کداری تایله‌ند ده‌که‌ین ئه‌و که‌سانه ئازاد بکه‌ن که گرتویانن، کۆتایی به کۆت و به‌ند خستنه به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین بهێنن، و ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی تایله‌ند به ڕیگای هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا بگه‌ڕێننه‌وه.
له وتارێکی تگه‌له‌فیزیۆنیدا له دره‌نگانیکی ڕۆژی هه‌ینی ژه‌نه‌ڕاڵ پریوت گوتی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و ڕیفۆرمی سیاسی ده‌بێت به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. له زۆربه‌ی وتاره‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئابوری تایله‌ند به‌هێزه و سه‌رمایه گوزارا‌ن پێویسته دوودڵ نه‌بن.
هاوکات هۆشداری دا به خۆپیشانده‌ران کۆتایی بهێنن به خۆپیشاندانه‌کانیان دژ به کوده‌تاکه و گوتی ئه‌و کێشانه پرۆسه‌ی نوێژه‌نگکردوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیڤیلی خاو ده‌کاته‌وه.