ڕێکخراوێکی چاودێری ڕه‌وشی سوریا ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی حکومه‌تی سوریا له‌مساڵدا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 2000 که‌سی سیڤیڵ ته‌نها له شاری حه‌ڵه‌ب و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاندووه 567 منداڵ و 283 ژن له نێو کوژراوه‌کاندان له شاری حه‌ڵه‌ب که به بنکه‌یه‌کی جه‌نگاوه‌رانی ئۆپزسیۆن داده‌نرێت.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان له ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به ده‌نگی ئه‌مریکای گووتوه توندوتیژیه به‌رده‌وامه‌کانی سوریا وه‌هایان کردووه ئه‌سته‌م بێت هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا بکرێت له ڕۆژی 3 ی مانگی 6 دا وه‌ک به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه.
هاوکات ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به کۆمه‌ڵ کوژی ده‌که‌ن پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌که‌ی داعش هێرش ده‌کاته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له سه‌ری کانی که زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه کوردن.